سوپاى توركيا ئامارى ئۆپراسيۆنه‌كانى ئه‌مڕۆى راگه‌ياند
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له ئاكامى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانيان بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان، 11 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه، كه سوپا ئه‌وانى وه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان ناساندووه.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له ئاكامى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانيان بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان، 11 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه، كه سوپا ئه‌وانى وه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان ناساندووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا ده‌ريكردووه، هاتووه، چوار كه‌سى چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه‌ى نوسه‌يبينى هه‌رێمى ماردين و حه‌وت كه‌سى ديكه له شه‌رناخ له ئاكامى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپادا كوژراوون.
له لايه‌ن خۆيه‌وه پارتى كرێكارانى كوردستان تا ئێستا هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌باره‌ت به راستى و درووستى ئه‌و ئاماره‌ى سوپاى توركيا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به سه‌دان هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و به سه‌دانى ديكه بريندار بوونه به هۆى ئه‌و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييانه‌ى سوپاى توركيا كه له هاوينى ساڵى رابردووه‌وه ده‌يانكاته سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان و به هۆيانه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى له نێوان گرووپه‌كانى گه‌نجانى لايه‌نگرى پارتى كرێكارانى كوردستان درووستبووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نووسينگه‌ى فه‌رمانڕه‌واى ناوچه‌ى ليجه له سنوورى شارى ئامه‌د، بڕياريدا هاتوچۆى هاووڵاتيان له ناوچه‌كه قه‌ده‌غه بكات.