كه‌سێك به تۆمه‌تى باسكردنى هێرشكردنه سه‌ر جووله‌كه ده‌ستگيركرا
به هۆى باسكردنى پرسى هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى جوله‌كه، كه‌سێكى ئه‌مريكايى له لايه‌ن نووسينگهى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگيركرا.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى باسكردنى پرسى هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى جوله‌كه، كه‌سێكى ئه‌مريكايى له لايه‌ن نووسينگهى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگيركرا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له نووسينگهى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، كه‌سێكيان ده‌ستگيركردووه، كه باسى له هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى جووله‌كه كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوه قسه‌ى له باره‌ى ئه‌نجامدانى هێرش له شارى ساوس فلۆريدا كردووه.
رۆيته‌رز له زارى سه‌رچاوه‌كه‌يه‌وه زانيارييه‌كانى بڵاوكردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هيچ ئاماژه‌يه‌كى له ناسنامه‌ى كه‌سه دهستگيركراوهكه نه‌كردووه.