به ڤیدیۆ...ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه خانمانی بۆ نێو یاریگه‌كان ڕ‌اكێشا
كاتێك بانگهێشتی مانچێسته‌ر یونایتد كرا، رۆژنامه‌نووسه‌كان گاڵته‌یان به ئه‌لێكس فێرگسۆن كرد
داڤید جۆزیڤ رۆبێرت بێكهام ئه‌و یاریزانه‌ی یۆهان كرۆیڤی كۆچكردوو له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و كوره ئینگلیزه وای كرد خانمان سه‌یری تۆپی پێ بكه‌ن.
داڤید بێكهام ئه‌مڕۆ ده‌بێته 41 و هێشتا جوانییه‌كه‌ی ئافره‌تان عاشق به‌خۆی ده‌كات.
بێكهام 2/5/1975 له ناوچه‌ی لێیتۆنی له‌نده‌ن له‌دایك بووه و هه‌ر له‌وێش سه‌رده‌می منداڵی به‌ڕێ كردووه.
كاتێك ته‌مه‌نی 11 ساڵ بوو په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای مانچسته‌ریونایتد كرد و له ته‌مه‌نی 16 ساڵی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن بانگی پێكهاته‌ی یه‌كه‌می شه‌یتانه سووره‌كانی كرد كه ئه‌وكات هاویانه‌كانی و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌كانیش به گاڵته‌وه باسی بێكهامی گه‌نجیان ده‌كرد كه گوایه له ئاستی یانه‌ی مان یوو نییه، به‌ڵام ئاستی به جۆرێك بوو هه‌مووانی په‌شیمان كرده‌وه.
له ژیانی پیشه‌گه‌ری بێكهام بۆ یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتد، ریال مه‌درید، لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی، پاریس سانجێرمان و ئه‌ی سی میلان یاری كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌مووشیان بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه.
بێكهام له ساڵی1996 بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بانگ كرا و یه‌كه‌مین یاری له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی فه‌ره‌نسا بوو به‌رامبه‌ر مۆڵدۆڤا، هه‌روه‌ها بێكهام یه‌كه‌م كاپیتانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه له جامی جیهانی كه به‌كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له دوو كاتی جیاواز له‌گه‌ڵ بێكهام روویداوه.
بێكهام له ساڵی 1997 ـه‌وه له‌گه‌ڵ ڤیكتۆریا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و تا ئێستاش له‌گه‌ڵ یه‌كن، رۆژنامه‌نووسه‌كانیش ڤیكتۆریا به باڵاده‌سته‌كه ناو ده‌به‌ن، چونكه بڕیاره‌كانی بێكهام زۆربه‌ی لای ڤیكتۆریای خێزانیه‌وه ده‌رده‌چێت.
پیاوێك هه‌موو شتێكی هه‌بێ ده‌بێت دیاری چی بۆ ببه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كه‌ی لای ڤیكتۆریایه كاتێ بریاری داوه له رۆژی له‌دایكبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماتۆرسكیلێكی به دیاری بۆ بهێنێت كه به ئه‌ڵماس و به‌ردی گرانبه‌ها نه‌خشێنراوه و نرخه‌كه‌ی به سێ ملیۆن پاوه‌ن ده‌نرخێنرێت.
بێكهام خانوویه‌كی له له‌نده‌ن هه‌یه كه به 7 پۆینت5 ملیۆن پاوه‌ند كڕیویه‌تی و ناویان لێ ناوه كۆشكه‌كه‌ی بێكهام.
جگه له‌وه‌ش بێكهام نه‌خۆشی دوودڵی هه‌یه و هه‌رده‌م له شته‌كان دوودڵ و ڕاڕایه، ته‌نانه‌ت له ماڵه‌كه‌ی سێ ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێك بۆ خواردن و یه‌كێكی دیكه‌ش بۆ زه‌ڵاته و ئه‌وی دیكه‌ش تایبه‌ته بهخواردنهوهكانی.
بێكهام و ڤیكتۆریا سێ كوڕ و كچێكیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی برۆكلی، رۆمیۆ، كروز و هارپێر، كه برۆكلی كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌تی و له ئه‌كادیمیای ئارسیناڵ یاری ده‌كات و هه‌ندێ كه‌س به بێكهامی نوێی ناو ده‌به‌ن.
.jpg)