لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: ره‌وشى زيندانه‌كانى عێراق ترسناكه
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له تيرۆر زۆرێك له هاووڵاتييانى بێتاوانيان خستووه‌ته زيندانه‌وه و له ره‌وشێكى ترسناكدان له زيندانهكاندان.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له تيرۆر زۆرێك له هاووڵاتييانى بێتاوانيان خستووه‌ته زيندانه‌وه و له ره‌وشێكى ترسناكدان له زيندانهكاندان.
شاندێكى رێكخراوه‌كه كه ئه‌ميندارى گشتيى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى سليل شاتى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد، رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه سه‌ردانى زيندانێكى له ناوچه‌ى عامرييهى فه‌لوجه له خۆرئاواى به‌غدا كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه له ره‌وشى زيندانييه‌كان بكۆڵێته‌وه.
شاتى له لێدوانيدا بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رايگه‌ياند، سه‌ردانى گرتووخانه‌ى عامريهى فهلوجهمان كردوو و له‌وێدا 700 زيندان ماوه‌ى دوو مانگه به تۆمه‌تى هه‌بوونى گومانى تيرۆر لهسهريان ده‌ستگيركراوون.
گوتيشى: ره‌وشى ئه‌و زيندانييانه تووشى شۆكێكى گه‌وره‌ى كردووين. هه‌ريه‌ك له‌و زيندانييانه كه‌متر له مه‌ترێك چوارگۆشه‌يان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى تێيدا بمێننه‌وه و ئه‌وه‌ش ره‌وشێكه شايسته به مرۆڤ نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رئاوى زيندانييه‌كان له هه‌مان شوێندايه و بڕێكى زۆر كه‌م خۆراك و ئاويان پێ ده‌درێت و به گشتيى ره‌وشيان زۆر ترسناكه.
شاتى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ده‌سه‌ڵاتداران تا ئێستا به رهسميى تۆمه‌تيان ئاراسته‌ى هيچ كام له ده‌ستگيركراوه‌كان نه‌كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان له نزيكه‌وه ره‌وشى ئه‌و 700 زيندانييهيان بينيوه، ئه‌ى چى له باره‌ى ئه‌و هه‌موو زيندانييه ده‌گوزه‌رێت كه له‌سه‌رتاسه‌رى وڵاته‌كه‌دا بوونيان هه‌يه.