پێترا كڤیتۆڤا و ئازارینكا بۆ قۆناخی داهاتووی مه‌درید سه‌ركه‌وتن
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی مه‌درید و له ئاستی خانمان پێترا كڤیتۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی پێنجه‌م، كه هه‌ڵگری ناسناوهكهیه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م.
له‌م قۆناخه‌دا خانمه چیكیه‌كه رووبه‌ڕووی یلینا ڤێسنینا بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام به ئه‌نجامی شه‌ش سێ و شه‌ش سێ برده‌وه.
له قۆناخی سێیه‌مدا كڤیتۆڤا رووبه‌ڕووی داریا گافریلۆڤای ئوسترالی ده‌بێته‌وه كه توانی به دوو سێت له سڤیتۆلینای ئۆكراینی بباته‌وه.
هه‌ر له ئاستی خانمانی تێنسی مه‌درید و له یارییه‌كی دیكه‌دا ڤیكتۆریا ئازارێنكای بیلاروسی چواره‌می پۆلێنی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه و پێنجه‌می جیهانی به بردنه‌وه خۆی گه‌یانده قۆناخی سێیه‌م.
له‌م قۆناخه‌دا ئازارێنكا رووبه‌ڕووی ئالیز كۆرنێتی فڕه‌نسی بووه و یارییه‌كه‌شی به دووسێتی بێ وه‌ڵام برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش شه‌ش سێ و شه‌ش دوو بوون.
به‌م ئه‌نجامه ئازارێنكا گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م و خانمه فڕهنسیهكهش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كرد.