سێڵفى سه‌رى گه‌نجێكى ديكه‌ى خوارد
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى رووسيايى به هۆى سهركێشييهكييهوه بۆ گرتنى وێنه‌يه‌كى سێڵفى له نهۆمى بيستهمى باڵه‌خانه‌يه‌كى مۆسكۆدا كه‌وته خواره‌وه و گيانى له ده‌ستدا.
رووداوه‌كه دوێنێ يه‌كشه‌ممه 1ى ئايار/ مايۆى 2016 روويداوه و ئه‌و هاووڵاتييهى بووه‌ته قوربانى له بهنجهرهى شوقهكهيهوه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و به هۆى له‌ده‌ستدانى هاوسهنگييهوه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌ستيان به لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
له نيسان/ ئه‌پريلى رابردووش‌دا، له كۆمارى خاكاسيا ئهباكانى رووسيا رووداوێكى هاوشێوه روويدا و كه‌سێك له ژێر كاريگه‌رى مادده‌ى كهووليدا له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا سه‌رى دهركێشابوو بۆ ده‌ره‌وه و ويستبووى وێنه‌يه‌كى سێڵفى بگرێت و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
له مانگى ئاب/ ئۆگستى ساڵى رابردووش، كچه قوتابييه‌ك له بهرزايى 30 مه‌تره‌وه له ناوچه‌ى بريمۆريان ويستبووى سێڵفييهك بگرێت و به‌و هۆيه‌وه كه‌وته خواره‌وه و به‌ر له‌وه‌ى فرياكه‌وتنى سه‌ره‌تايى بۆ بكرێت و بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.