زانیاریی نوێ له باره‌ی پێكانی یاریزانی ریال مه‌درید خراوه‌ته ڕوو
ڕه‌نگه سبه‌ی بی بی سی ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌یه‌كه‌وه نه‌بینرێن
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید به ترسه‌وه له هه‌واڵی پێكانی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌یان ده‌ڕوان، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركاش بێت زه‌حمه‌ته سبه‌ی بی بی سی ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌یه‌كه‌وه ببینرێن.
رۆژنامه‌ی Marca له لایه‌ك هانده‌رانی دڵخۆش كردووه كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كریستیانۆ به ڕیژه‌ی 100% بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه، له لایه‌كیش گومانی له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی بێنزیما و كاسێمیرۆ دروست كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به‌شداریی مه‌شق و راهێنانی 3 رۆژی رابردووی یانه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام بێنزیما به‌شداریی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه، هه‌ڵبه‌ت كاسێمیرۆ، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ش تووشی پێكانێكی سووك بووه.
ماركا ئه‌وه‌یشی خستۆته ڕوو، هێشتا زیدان هیچ بڕیارێكی له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی بێنزیما و كاسێمیرۆ نه‌داوه.
بڕیاره سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی ببێته‌وه، ته‌نیا بردنه‌وه‌ش تیپه‌كه‌ی زیدان ده‌گه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی.