باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگا ده‌ستنیشان كرا
زۆرینه‌ی یاریزانه‌كان له یانه‌كانی مالاگا و خیتافی پێكهاتوون

پێگه‌ی WhoScored كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا باشترین پێكهاته دیاریی ده‌كات، له‌م هه‌فته‌یه‌دا باشترین پێكهاته‌ی گه‌ڕی 36ـه‌مینی لالیگای دیاریی كرد و هیچ یاریزانێكی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی تێدا نابینرێت و ته‌نیا یه‌ك یاریزانی ریال مه‌دریدیشی تێدایه، هه‌رچه‌نده هه‌ر سێكیشیان براوه بوون.
گۆڵپارێز (كویلار ـ مالاگا)، به‌رگری: (ریكا ـ مالاگا)، (ڤیگاری ـ خیتافی)، (ڤێرجین ـ خیتافی)، (كۆریا ـ ئیسپانیۆل). ناوه‌ڕاستكار: (كاسترۆ ـ مالاگا)، (مودریچ ـ ریال مه‌درید)، (كاماچۆ ـ مالاگا)، (لیۆن ـ خیتافی). هێرشبه‌ر (ڤیێرا ـ لاس پاڵماس) و (كۆپ ـ مالاگا).