له ئيسپانيا په‌رله‌مان ههڵوهشێندرايهوه
له ئيسپانيا پاشا فيليپ په‌رله‌مانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رۆژى 26ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى داهاتووى وه‌ك واده‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ده‌ستنيشانكرد.
K24 – هه‌ولێر:
له ئيسپانيا پاشا فيليپ په‌رله‌مانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رۆژى 26ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى داهاتووى وه‌ك واده‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ده‌ستنيشانكرد.
له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا بۆ دووه‌م جاره پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ئيسپانيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به هۆى به‌ده‌ستنه‌هێنانى ئه‌نجامى يه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له كۆتايى ساڵى رابردوودا به‌ڕێوه چوو و به‌هۆيه‌وه گۆڕه‌پانى سياسى ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوو.
هه‌ڵبژاردنه نوێيه‌كه دواى چوار مانگ دێت له گفتوگۆى به‌رده‌وام و بێ ئه‌نجامى نێوان چوار لايه‌نى سه‌ره‌كيى له ئيسپانيا بۆ پێكهێنانى هاوبهندييهكى فراوان له پێناو پێكهێنانى حكومه‌ت.
باچى لوبيس، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، هيوادارين ئه‌وه‌ى روويدا ببێته وانه‌يه‌ك و په‌رله‌مانى داهاتوو بتوانێت پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت يه‌كلا بكاته‌وه.