له سێ مانگى رابردوودا ئێران بووهته وێستگهى سهردانى ههشت سهرۆك و پێنج سهرۆك وهزير
لە سێ مانگی رابردوودا 16 شاندی باڵای سیاسی و بازرگانی سەردانی ئێرانیان کردووە.
K24 – ههولێر:
لە سێ مانگی رابردوودا 16 شاندی باڵای سیاسی و بازرگانی سەردانی ئێرانیان کردووە.
لە سێ مانگی پاش بەڕێوە چوونی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و لادانی گەمارۆکانی سەر ئێران، 16 شاندی باڵای سیاسی و بازرگانی سەردانی ئێرانیان کردووە.
محەممەد باقر نەوبەخت گوتەبێژی حکوومەتی ئێران لە كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانييدا ئاشکرای کرد لە ماوەی سێ مانگی رابردوو دا هەشت سەرۆک کۆمار، پێنج سەرۆک وەزیران و سێ سەرۆکی پەرلهمان و 14 وەزیری دەرەوەی وڵاتە جیاوازەکان سەردانی ئێرانیان کردووه.
نەوبەخت هەروەها رایگەیاند، بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە رێژەی ههڵاوسان لە ئێران گەیشتبووە سەرووی 40 % و هەناردە کردنی نەوتی ئێران گەیشتە ژێر یەک ملیۆن بەرمیل، بەڵام لە دواى رێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە دۆخی ئابوری ئێران بەرەو باش بوون دەچێتەوە.