حەسەن رۆحانی بە پێچەوانەی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور قسە دەكات
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بە پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری وڵاتهكهی، رايگهياند، 18 ژن لە خوولی دەیەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران سەركەوتوو بوون.
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بە پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری وڵاتهكهی، رايگهياند، 18 ژن لە خوولی دەیەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران سەركەوتوو بوون.
مەجید ئەنساری یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بە ھەواڵدەری ئیسنای راگهياندووه، لە روانگەی كابینەی حكوومەت، 18 كاندیدی ژن لەھەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگی پێویستیان بۆ چوونە ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى بەدەستھێناوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران دەنگەكانی مینو خاڵقی ھەڵبژێردراوی شاری ئیسفەھانی سڕیوەتەوە و ناتوانێت بچێتە ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى.
لهو چوارچێوهيهدا، حەسەن رووحانی سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران و كابینەكەی تاكوو ئێستاش ناوی مینو خاڵقی وەكوو ئهندامى خوولی دەیەمى ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دەھێنن.