با له حكوومه‌ت بكشێينه‌وه و له په‌رله‌مان بمێنينه‌وه
هۆشيار عه‌بدوڵڵا:
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هۆشيار عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، پێويسته كورد روانگه‌يه‌كى نوێى بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت و دنيابينى خۆى فراوان بكات و له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته‌وه به رێككه‌وتن.
هۆشيار عه‌بدوڵڵا له ميانى به‌شداربوونى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24، ئه‌وه‌شى گوت: كورد پێويستى به‌وه هه‌يه له چوارچێوه‌ى سيستمى سياسييدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى نوێ و ته‌نيا نوێنه‌رايه‌تى له ناو سيستمه‌كه هه‌بێت و وه‌زيرى نه‌بێت و به‌شدارى له كابينه‌ى حكومه‌تى عێراقدا نه‌كات.
با كورد له حكومه‌ت بكشێته‌وه و له په‌رله‌مان بمێنێته‌وه
گوتيشى: ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه ئه‌وه‌يه كه گه‌نده‌ڵى هه‌يه و وه‌زيره‌كان به گشتى ره‌خنه‌يان لێده‌گيرێت، جا ئه‌و كه‌سايه‌تييه كوردييانه‌ى له پۆستى وه‌زاره‌تدان له به‌غدا ئه‌گه‌ر توانايه‌كى زۆريان هه‌يه و شاره‌زاييان هه‌يه (كه هه‌يانه)، ئه‌وا؛ با بيانگه‌ڕێننه‌وه هه‌ولێر و له هه‌رێمى كوردستاندا پۆستيان پێ بدرێت و ئه‌و كاته ئێمه‌ى كورد نابينه به‌شێك له‌و پرۆسه گه‌نده‌ڵييه‌ى له به‌غدا هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته كورد جارێكى ديكه ده‌ستپێبكاته‌وه و قسه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان بكات و داواى ئه‌وه بكات، چى پۆستێكى وه‌زارى گرنگ هه‌يه با بۆ ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئێمه له چوارچێوه‌ى سيستمى فيدراڵييدا ده‌مێنيينه‌وه عێراق پابه‌ندبوونه‌كانى خۆى جێ به‌جێ بكات به‌رامبه‌ر به كورد.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كورد يه‌كێكه له پايه‌كانى عێراق، ئه‌گه‌ر بێت و كورد بكشێته‌وه پرۆسه‌ى سياسى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پيلانى عه‌بادى بوو
سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ى رۆژى 30ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016 له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رووياندا، هۆشيار عه‌بدوڵڵا گوتى: ئه‌وه‌ى روويدا پيلان بۆ دانراو بوو، به‌شێك بوو له سياسه‌تى عه‌بادى و جبووريش ئاگادارى پيلانه‌كه بوو، مه‌به‌ست لێى ره‌واندنه‌وه‌ى تووڕه‌ييه‌كانى خه‌ڵك بوو، ئه‌گينا خه‌ڵك كێشه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌يه نه‌ك ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته لێكۆڵينه‌وه بكرێت و زانيارى ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌سته كه عه‌بادى فه‌رمانى به هێزه ئه‌منييه‌كان كردووه رێگه بده‌ن خۆپيشانده‌ران بێنه ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه.
با كه‌س به كوردايه‌تى پێمان نه‌فرۆشێته‌وه
سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ى له دژى ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى كورديى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران روويدا، هۆشيار عه‌بدوڵڵا گوتى: با گه‌وره‌تر بڕوانيينه ئه‌و پرسه و مه‌سه‌له‌كه نه‌كه‌ينه پاڵه‌وانبازى نه‌ته‌وه‌يى و به كوردايه‌تى پێمان نه‌فرۆشێته‌وه و توندوتيژى دژى نوێنه‌رانى ديكه‌ى عه‌ره‌بيش كراوه و په‌رله‌مانتارى كورديش هه‌بووه به جلى كوردييه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و كه‌س هيچ كێشه‌يه‌كى بۆ درووست نه‌كردووه. بۆيه ئه‌و پرسه با نه‌كرێته پرسێكى نه‌ته‌وه‌يى.
كورد بۆ ئه‌و پرسه ناقۆزێته‌وه
عه‌بادى ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌م لاوازه و ده‌يگۆڕێت، لايه‌نه‌كان ده‌يقۆزنه‌وه، به‌ڵام كورد بير له‌وه ناكاته‌وه ئه‌و پرسه بقۆزێته‌وه، و بڵێت با دووباره ده‌ستپێبكه‌ينه‌وه و وتوێژ بكه‌ين.
كۆمه‌ڵێك حزبى كورديى لۆكاڵى و محه‌ليين و له‌م سێ پارێزگا بچووكه‌دا مليان ناوه‌ته ملى يه‌ك و نازانن چۆن له عێراقدا سياسه‌ت بكه‌ن و ئێستا كه دوو وڵاتى عێراق و سووريا له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ن كورد هيچ روانگه‌يه‌كى نييه بۆ داهاتووى ناوچه‌كه.
سێ سه‌رۆكه‌كه لاوازن
به‌شێكى زۆرى كێشه‌كان په‌يوه‌ندييان به‌وه‌وه هه‌يه كه سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق زۆر لاوازن. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له ناو حزبه‌كه‌شيدا لاوازه و ته‌نيا پێنج كورسى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌يه و سه‌رۆك وه‌زيرانيش، حه‌يده‌ر عه‌بادى ته‌نيا شه‌ش حه‌وت په‌رله‌مانتار پشتيوانيان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له ناو حزبه‌كه‌ى خۆيشيدا لاوازه، سه‌رۆك كۆماريش لاوازه، سه‌ير ئه‌وه‌يه هه‌ر ئه‌و لاوازييه‌يان بووه‌ته خاڵى به‌هێز بۆيان، پشتيوانيان لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر لايه‌ك چۆنى بوێت ئاوا ئاراسته‌يان بكات.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، عه‌بادى پياوێكى به‌هێزه، له‌كاتێكدا عه‌بادى زۆر لاوازه و هه‌ر ئه‌و لاوازييه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق به‌م رۆژه بگات.
