قاسم سلێمانی لەگەڵ حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوه‌

سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، لە ئەبوغرێبی باشووری بەغدا، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی کۆبووه‌تەوە".

 K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، لە ئەبوغرێبی باشووری بەغدا، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی کۆبووه‌تەوە".

بەگوێرەی سەرچاوەکە، مەبەست لە کۆبوونەوەكەی، دانانی پلانێکە بۆ رێگری کردن لە نزیک بوونەوەی چەکدارانی داعش، لە بەغدای پایتەخت.

سلێمانی، رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە رووداوەکانی هەر یەک لە عێراق و سووریا و لوبنان و فەلەستین و تەنانەت یەمەنیش.