رووسيا فڕۆكهكانى له سووريا كشاندهوه
رووسیا سەرجەم فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری سيخۆی لە سووریا كشاندنەوە.
K24 – ههولێر:
رووسیا سەرجەم فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری سيخۆی لە سووریا كشاندنەوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی لە جۆری سيخۆ كە لە 30 فڕۆكە پێكھاتوون، لە سووریا كشاندووەتەوە.
بەگوێرهى راگەیاندراوەكە، ئەمڕۆ دەستكراوە بە كشاندنەوەی فڕۆكەكان، بەڵام چەند ھێزێكی زەمینی ئەو وڵاتە ھێشتا لە سووریادا ماون، كە ھاوكاری رژێمی سووریا دەكەن لە شەڕی دژی تیرۆر و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە.
لە 30 مانگی ئهیلوولی ساڵی رابردوو بۆ یەكەمجار فڕۆكە رووسیەكان له سووریا هێرشهكانیان دهستیپێكرد، بەڵام چەند مانگێك لەمەوبەر رووسیا چەند فڕۆكەیەكی جهنگی خۆی لە سووریا كشاندەوە.