له قاميشلۆ ئاگربه‌ستى ئاسايش و سوپاى ئه‌سه‌د پێشێلده‌كرێت
دوای ھەفتەیەک له واژۆكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و ھێزەكانی رژێمی سووریا، خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە پێشێل دەكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
دوای ھەفتەیەک له واژۆكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و ھێزەكانی رژێمی سووریا، خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە پێشێل دەكرێن.
له كۆتايى مانگى رابردوودا له شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان و چه‌كدارانى سه‌ر به ئه‌سه‌د روويدا و له‌ئاكامدا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ئه‌سه‌د كوژران و به ده‌يانى ديكه‌يان به‌ديل گيران و دواتر به گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى نێوانيان ديله‌كان ئازاد كران.