له‌ قاميشلۆ ئاگربه‌ستى ئاسايش و سوپاى ئه‌سه‌د پێشێلده‌كرێت

دوای ھەفتەیەک له‌ واژۆكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و ھێزەكانی رژێمی سووریا، خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە پێشێل دەكرێن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4302560b-ef2f-416d-a510-a41be9b6d504/agirbest-qamislo.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دوای ھەفتەیەک له‌ واژۆكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و ھێزەكانی رژێمی سووریا، خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە پێشێل دەكرێن.

له‌ كۆتايى مانگى رابردوودا له‌ شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان و چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ئه‌سه‌د روويدا و له‌ئاكامدا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ئه‌سه‌د كوژران و به‌ ده‌يانى ديكه‌يان به‌ديل گيران و دواتر به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى نێوانيان ديله‌كان ئازاد كران.