له برۆكسل شانه‌يه‌كى رێكخستنى داعش ده‌ستگيركران
دادگایه‌ك له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا سزای زیندانی بۆ ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی نهێنی رێكخراوی داعش ده‌ركرد، كه گه‌نجانی بیانییان له ئه‌وروپاوه ره‌وانه‌ی ریزی چه‌كدارانی داعش كردووه له سووریا.
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌ك له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا سزای زیندانی بۆ ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی نهێنی رێكخراوی داعش ده‌ركرد، كه گه‌نجانی بیانییان له ئه‌وروپاوه ره‌وانه‌ی ریزی چه‌كدارانی داعش كردووه له سووریا.
دوێنێ دادگاكه سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر 26 ئەندامی شانه‌یه‌كی نھێنی رێكخراوی داعش سەپاند، کە ئەرکیان ئەوە بووە ئەندامی نوێ بۆ رێکخراوی داعش لە ئەوروپا كۆ بكه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و سووریا رەوانەیان بکەن.
ھەروەھا میدیاکانی بەلجیکا بڵاویانکردووهتهوە، یه‌كێك له خۆكوژه‌كانی زنجیره هێرشه‌كه‌ی مانگی ئاداری رابردووی شاری برۆكسل، له‌لایه‌ن ئه‌و شانه نهێنییه به ئه‌ندامی داعش وه‌رگیراوه.
دادگاکەی شاری برۆکسل ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو گرووپە لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 ژمارەیەکی زۆری لە گەنجانی ئەوروپایی رەوانەی سووریا کردووە.