یۆرگن كلوپ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌زه‌حمه‌ت وه‌سف ده‌كات
سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا لیڤه‌رپوول و ڤیاریال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پیشكۆتایی یۆرۆپا لیگ ناسنامه دوو یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت، یانه‌ی سێڤییا میوانداریی شاختار ده‌كات، كه یاریی چوونیان به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ كۆتایی هات بوو، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا له یاریگه‌ی ئانفیڵد هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ڤیاریال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یاریی چوونیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه ئیسپانیاییه‌كه كۆتایی هات بوو.
یۆرگن كلوپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ڵێت: پێموایه زۆربه‌ی كات یاری تۆپی پێی دادپه‌روانه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو توانایه‌كمان به‌گه‌ڕخست ئه‌گه‌ر هه‌یه بگه‌ین به فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڤیاریال باشتر بێت ره‌نگه بگاته فیناڵ و ئه‌و كاته پیرۆزباییان لێده‌كه‌م، هێشتا 90 خوله‌كمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ببینین.
كلوپ ده‌شڵێت: ئێمه شێوازی یاریكردنی ڤیاریال ده‌زانین، به‌راستی ئه‌وان تیپێكی لاوان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان سه‌خته.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ ئه‌وه‌ی بگاته فیناڵی یۆرۆپا لیگ پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی دوو گۆڵ هه‌یه.