كۆمپانی دیسان پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌

پێلێگرینی سه‌ركیشی به‌م یاریزانه‌ كردووه‌

كه‌مێك پێش ئێستا گێمی یه‌كه‌می  یاریی نێوان ڕیال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی شاهانه‌ ته‌واو بوو.

له‌ خوله‌كی 10ـی گێمی یه‌كه‌م، ڤینسێنت كۆمپانی به‌رگریكاری به‌لجیكایی مانچێسته‌ر سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك ڕووبدات یاریگه‌ی جێهێشت و له‌ شوێنی ئه‌و مانگالا هاته‌ جێگه‌كه‌ی.

هێشتا یارییه‌كه‌ ته‌واو نه‌بوو، مێدیا به‌ریتانیاییه‌كان بابه‌تی پێكانی كۆمپانی ـیان قۆزته‌وه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێلێگرینی سه‌ركێشی به‌م یاریزانه‌ كردووه‌ نه‌ده‌بوو به‌شداریی پێ بكات، چونكه‌ تازه‌ له‌ پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

له‌ خوله‌كی 20، گاریس به‌یل تۆپێكی له‌ كارڤاخاڵ وه‌رگرت و به‌ ئاراسته‌ی (جۆ هارت)ـی گۆڵپارێز ڕای وه‌شاند، به‌ڵام تۆپه‌كه‌ به‌ر قاچی فێرناندێزی به‌رگریكاری مانچێسته‌ر سیتی كه‌وت و ئاراسته‌كه‌ی گۆڕدراوه‌ بۆ تۆڕی گۆڵی یانه‌كه‌ی كه‌وت.