نووسه‌رێكی تورك: دوادئۆغلو نابێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ناكۆكن
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوو، كۆنگره‌ی ناوخۆی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا ده‌به‌سترێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا، ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌ردۆغان و داودئۆغلو.
به‌ر له دوایین هه‌ڵبژاردنی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پارته‌كه‌ی به‌نیازه له رێگه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته، ده‌ستووری توركیا هه‌موار بكاته‌وه و سیسته‌می حوكم، له بكاته سه‌رۆكایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بگرێته ده‌ست.
به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكیان به‌و ئاراسته‌یه نه‌ناوه.
عه‌بدولقادر سێلڤی، كه نووسه‌ری رۆژنامه‌ی "حورییه‌ت"ی توركیه بۆ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن تورك" گوتی: "ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، كه ئێستا سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه كاندید ناكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "كۆنگره‌كه له ناو مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت، داودئۆغلو نابێته سه‌رۆكی پارته‌كه، به‌و پێیه‌ش پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی پێ‌نادرێت".
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن تورك" و "ئێن تی ڤی" بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی داد و گه‌شه‌پێدان، سه‌رۆكی حزب، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێده‌درێت، به‌و پێیه‌ش چاره‌نووسی داودئۆغلو، به كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی پارته‌كه‌وه به‌نده.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، دوێنێ چوارشه‌ممه 4ی ئایار/ مایۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 90 خووله‌كی له‌نێوان ئه‌ردۆغان و داودئۆغلو به‌ڕێوه‌چووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێك له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌رچاوه: ِAFP Arabic