عارف ته‌یفوور: لایه‌نه عێراقییه‌كان داوای ده‌ستپێشخه‌ری له بارزانی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
عارف ته‌یفوور جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی ئێستای وڵات، داوای ده‌ستپێشخه‌ری له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
عارف ته‌یفوور هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان كۆببێته‌وه".