سه‌رۆك كۆمار و مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن
سەرۆك كۆماری عێراق، فوئاد مەعسووم لە پەیامێكدا داواى كرد بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی یاسادانان گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەكان بەردەوام بێت و كۆبوونەوەكانیش چڕتربكرێنەوە.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆك كۆماری عێراق، فوئاد مەعسووم لە پەیامێكدا داواى كرد بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی یاسادانان گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەكان بەردەوام بێت و كۆبوونەوەكانیش چڕتربكرێنەوە.
ھەر لەو پەیامەیدا سەرۆك كۆمار، داواى لە لایەنە سیاسییەكان كرد، کێشەکانیان لە ناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا چارەسەربکهن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان, لەنەجەف ھاتووە: "مەرجەعی باڵای مه‌زهه‌بى چاودێری بارودۆخی ئێستای وڵات دەكات و لەم بارودۆخەش نیگەرانە".
لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە: بەرژەوەندیی تایبەتی و موزایەدەی سیاسی جێگەی خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوازریی گرتووه‌تەوە.
گەورە مەرجەعی شیعەكان، داواشی لەلایەنە سیاسیەكان كردووە واز لە بەرژەوەندییە حزبییەکان بھێنن و بیر لە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بكەنەوە.