باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆیشتنی ریاز محه‌ره‌زی پشتڕاست كردۆته‌وه
هێشتا گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌ستی پێ نه‌كردووه، یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ددانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی لیسته‌ر سیتی تیژ كردووه، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ش بازاری گواستنه‌وه‌شی گه‌رم كردووه، ئه‌ستێره جه‌زائیرییه‌كه‌ی لیسته‌ر سیتییه.
كامیل بێنگوام، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ریاز محه‌ره‌زی یاریزانی لیسته‌ر سیتییه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Guardianـی بریتانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه محه‌ره‌ز ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده محه‌ره‌ز له یانه‌كه‌ی دڵخۆشه، به‌ڵام بیری له جێهێشتنی یانه‌كه‌ی كردۆته‌وه و خۆشی یه‌كلایی بۆ ڕۆیشتن یه‌كلایی كردۆته‌وه.
كامیل بێنگوام ئه‌وه‌یشی خستۆته ڕوو، كه ریاز محه‌ره‌ز حه‌ز ناكات له ده‌ره‌وه‌ی پرێمه‌ر لیگ یاریی بكات.
ریاز محه‌ره‌ز، ئه‌م وه‌رزه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌راوه به باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ دیاریی كرا. 17 گۆڵیشی له‌م وه‌رزه تۆمار كردووه و 10 گۆڵیشی دروست كردووه.