عه‌بادی به‌رپرسی هێزی پاسه‌وانی ناوچه‌ی سه‌وزی له‌ كارلادا

به‌رپرسی هێزی تایبه‌تی پاسه‌وانی ناوچه‌ی سه‌وز، فه‌ریق روكن "محه‌ممه‌د ره‌زا حه‌یده‌ری" له‌ پۆسته‌كه‌ی لادراوە و له‌ جێگه‌ی ئه‌و، لیوا "كه‌ریم عه‌بود ته‌میمی" دانراوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رايگه‌ياند، به‌ فه‌رمانی  سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق حەیدەر عەبادی، به‌رپرسی هێزی تایبه‌تی پاسه‌وانی ناوچه‌ی سه‌وز، فه‌ریق روكن "محه‌ممه‌د ره‌زا حه‌یده‌ری" له‌ پۆسته‌كه‌ی لادراوە و له‌ جێگه‌ی ئه‌و، لیوا "كه‌ریم عه‌بود ته‌میمی" دانراوه‌.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌، عه‌بادی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژی 30ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016، كه‌ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، فەریق محەمەدی لە پۆستەكەی لابردووە.