له چوارده پارێزگا ئه‌سه‌د ته‌نيا يه‌ك پارێزگاى به‌ده‌سته‌وه ماوه
نه‌خشه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كان له سووریا ده‌ركه‌وتووه، كه دابه‌شكردنی هێزه‌كانی سووریا نیشان ده‌دات.
K24 – هه‌ولێر:
نه‌خشه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كان له سووریا ده‌ركه‌وتووه، كه دابه‌شكردنی هێزه‌كانی سووریا نیشان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه، رێكخراوی داعش رێژه‌ی هه‌ره زۆری خاكی سووریای كۆنترۆڵ كردووه.
وێڕای پشتیوانیه‌كانی رووسیا بۆ حكومه‌تی سووریا، له چوارده پارێزگای ئه‌و وڵاته، ته‌نیا یه‌ك پارێزگا به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدایه و، ئۆپۆزسیۆنیش پارێزگای ئيدلبی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه، هێزی سووریای دیموكراتیش رێژه‌ی هه‌ره زۆری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردووه.