لیڤه‌رپوول و سێڤییا گه‌یشتنه یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ

كه‌مێك پێش ئێستا یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆپا لیگ كۆتایی هات و ناسنامه دوو یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی فیناڵی یۆرۆپا لیگ به‌دیار كه‌وت، كه تێیدا لیڤه‌رپوول و سێڤییا به فه‌رمی بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتن.
یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی شاختاری ئۆكراینی كرد و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
كیڤن گامیرۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵان له خوله‌كی 9 یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێش خست، به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه ئیدواردۆ ئالڤێس یاریزانی شاختار ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 47 كیڤن گامیرۆ كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه جارێكی دیكه یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه كاتێك گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرده‌وه.
یانه‌ی سێڤییا له خوله‌كی 59 به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م له لایه‌ن ماریانۆ ڤیریرا گه‌یشتنی بۆ فیناڵی یۆرۆپا لیگ مسۆگه‌ر كرد، به‌وپێیه‌ی ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیان به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هاتبوو.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌رابه‌رایه‌تی یۆرگن كلوبی راهێنه‌ر، به 3 گۆڵی خاوێن یانه‌ی ڤیاریالیان به‌ره‌و ئیسپانیا به‌ڕێ كرده‌وه، گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن (برۆنۆ سۆریانۆ) یاریزانی ڤیاریال به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرده‌وه، دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش (دانیێل ستۆریچ و ئادام لالانا) تۆماریان كرد. به‌مه‌یش یانه‌ی لیڤه‌رپوول هاوشان له‌گه‌ڵ سێڤییای ئیسپانیا بۆ یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ سه‌ركه‌وتن.