داواده‌كرێت كەنەدا چاودێرى مافى مرۆڤ له ئێران‌دا بكات
نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لەئێران رايگه‌ياند، ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی كەنەدا بەدواداچوون بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەئێراندا بكات.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لەئێران رايگه‌ياند، ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی كەنەدا بەدواداچوون بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەئێراندا بكات.
ئەحمەد شەھید نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، دوای رێككەوتنی ناووكى لەگەڵ ئێران دەرفەتێك ھاتووه‌تە ئاراوە بۆ ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا و لەسەرووی ھەموویان ئەمریكا و كەنەدا لەنزیكەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لەناو ئێران‌دا بكەن.
وڵاتانى خۆرئاوايى نيگه‌رانن له ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له ئێران‌دا و له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا سه‌رزه‌نشتى ئێران ده‌كرێت له پاى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ.
له رابردوودا سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌حموود ئه‌حمه‌دينه‌ژاد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سياسه‌ته‌ى وڵاتانى خۆرئاوا داوايكرد، وڵاته‌كه‌ى رێكخراوى تايبه‌ت به چاودێريكردنى ره‌وشى مافى مرۆڤ له وڵاتانى خۆرئاوايى دابنێت و راپۆرتى پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ له‌و وڵاتانه بۆ رايگشتى جيهان ئاشكرا بكات.