كاتژمێره به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌ریتانیا بێده‌نگ ده‌بێت
دوای 157 ساڵ
K24 - هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرا زه‌نگی كاتژمێری "بیگ بین"ی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا، دوای 157 ساڵ، له كاركه‌وت، ئه‌مه‌ش به هۆی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاتژمێره‌یه به بڕی 29 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی.
په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، له باره‌ی راگرتنی زه‌نگی ئه‌و كاتژمێره به‌ناوبانگه رایگه‌یاند، جگه له راگرتنی زه‌نگی كاتژمێره‌كه، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو.
كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه، نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت و ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كرێت.
گوته‌بێژێكیش له باره‌ی راگرتنی خودی كاتژمێره‌كه‌ش، به ماڵپه‌ڕی "بی بی سی" راگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یدا، كاتژمێره‌كه له كار ناكه‌وێت جگه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌ویش بۆ كاری پێویسته.
ئه‌و گوته‌بێژه گوتیشی: "له‌ماوه‌ی چاككردنه‌وه‌كه‌یدا، هیچ زه‌نگێك لێ‌نادرێت و توێژینه‌وه‌ش له‌سه‌ر كاركردنی زه‌نگه‌نه و كاریگه‌رییی له‌سه‌ر كاركردنی كاتژمێره‌كه ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ره‌نگه زه‌نگه‌كه ته‌نها له بۆنه گرنگه‌كان لێبدرێت.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌و گوته‌بێژی، چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه، بریتی ده‌بێت له لابردنی ره‌نگی ره‌ش و ئاوی زێڕی ناو كاتژمێره‌كه، كه له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوو به‌و شێوه‌یه ره‌نگ كرابوو، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ره‌نگه ناوه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه، ده‌بێته سه‌وز و دووباره ئاوه‌زێڕ ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ره‌نگی سه‌رده‌می "ڤیكتۆریا"ی هه‌بێت.
ناوی "بیگ بین" له بنه‌ڕه‌تدا ناوی كاتژمێره زه‌به‌لاحه‌كه‌یه و كێشی 13.5 تۆن ده‌بێت، به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، به‌ناوی بنجامین هۆله‌وه نراوه، كه وه‌زیری نیشته‌جێكردنی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا بووه.
له ساڵی 2012دا، ناوی تاوه‌ره‌كه به فه‌رمی گۆڕا و بووه تاوه‌ری "ئه‌لیزابێس" ئه‌وه‌ش به‌هۆی یۆبیلی ئه‌ڵماسی شاژنی به‌ریتانیا.