فه‌رمی.. گۆندوگان بێبه‌ش ده‌بێت له یۆرۆی 2016
یواخیم لۆف دڵگرانه به پێكانه‌كه‌ی گۆندوگان
یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه ئالكای گۆندوگان تووشی پێكانێك بووه له ئه‌ژنۆی و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداری یۆرۆی 2016 بكات.
یانه ئه‌ڵمانیه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرا كردووه گۆندوگان له مه‌شقه‌كانی سێشه‌ممه‌ی رابردوو تووشی ئه‌م پێكانه بووه، به‌ڵام دواتر چه‌ند پشكنینێكی بۆ ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه له یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داده‌بڕێت.
دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه یواخیم لۆفی راهێنه‌ری مانشافت دڵگرانی خۆی به‌پێكرانی گۆندوگان پیشاندا، كه جارێكی دیكه ناتوانێت له پاله‌وانییه‌تیه‌كی گه‌وره به‌شداربێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌هۆی پێكان نه‌یتوانی به‌شداری جامی جیهانی 2014 بكات.