ریال مه‌درید دوو یاریزانی به‌هۆی پێكان له‌ده‌ستدا
ریال مه‌درید له قۆناخی چاره‌نووسسازی ئه‌م وه‌رزه‌یدا له كاتێكدا كه ركابه‌ری له‌سه‌ر خولی پله یه‌كی ئیسپانی و ناسناوی چامپیۆنزلیگ ده‌كات دوو یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له گاریت به‌یڵی وێڵزی و كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكیه.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، به‌یڵ تووشی پێكان بوو له ئه‌ژنۆی، له‌به‌رامبه‌ردا ناڤاس تووشی پێكانێك بوو له پاژنه‌ی پێی، ئه‌مڕۆش پشكنینه پزیشكیه‌كان پێكانی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ریال مه‌درید تا ئێستا به فه‌رمی واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م دووانه‌یه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌پێی پشكنینه پزیشكیه‌كان پێكانه‌كه‌ی به‌یڵ مه‌ترسیدار نییه و پێشبینی ده‌كرێت به زوویی چاك ببێته‌وه.