ئه‌م وه‌رزه بۆ سامی خدێرا كۆتایی هات
تۆڕی سكای سپۆرت دووپاتیده‌كاته‌وه كه سامی خدێرای ناوه‌ڕاستكاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی و یانه‌ی یوڤێنتۆس سه‌رله‌نوێ تووشی پێكان بووه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی خانمه پیره‌كه هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خدێرا بڵاونه‌كردۆته‌وه به‌ڵام هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ئیتاڵی ئاشكرایكردووه گومان هه‌یه له یاریكردنی یاریزانه‌كه له یاری فیناڵی جامی ئیتاڵیا كه‌وا بڕیاره له 21ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی خدێرا كێشه بۆ ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری راهێنه‌ر دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت له كاتێكدا ده‌یه‌وێت درێژه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی له خوله نێوخۆییه‌كان بدات، دوای بردنه‌وه‌ی سكۆدیتۆی ئه‌م وه‌رزه، ده‌یه‌وێت ناسناوی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه به‌رزبكاته‌وه.