عه‌بادی هۆشداری ده‌دات
ترسمان لەوە هەیە هەندێ لایەن خۆپیشاندانەکان بقۆزنەوە
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان دەدات و ترسی خۆیشی له باره‌ی قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕی.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا دەڵێت: "ترسمان لەوە هەیە هەندێ لایەن خۆپیشاندانەکان بقۆزنەوە و وڵات بەرەو پشێوی و وێرانکاری ببەن".
عەبادی گوتیشی: "هیچ پێشێلکارییەك بۆ سەر ناوچەی سەوز قه‌بوڵ ناکەین و ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا روویدا، پێشێلکاریی شکۆی عێراقە و کارێکی تێکدەرانە بووە".
رۆژی 30ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2016، لایه‌نگرانی سه‌در و هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای له ناوه‌نده سیاسییه جیهانییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
له دوایین هه‌ڵوێستیشدا، هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق رایانگه‌یاند، به بڕیارێكی سیاسی روونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد نه‌بێت، ناگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.