ئه‌ردۆغان: ده‌ستوور و سیستمێكی نوێ بۆ توركیا داده‌نێین
ته‌نها یه‌ك رۆژی دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها یه‌ك رۆژی دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له وتارێكدا رایگه‌یاند، ده‌ستوورێكی نوێ و سیستمێكی نوێ بۆ توركیا داده‌نێن.
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا گوتی: " سیستمی سه‌رۆكایه‌تی شتێكی نوێ نییه له توركیا و دەتوانین بە ئاسانی جێگیری بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش بەم زووانە ئەو بابەتە لە راپرسییەكی گشتیدا یەكلایی دەكەینەوە".
لە بارەی دەستووری توركیاشەوە رەجەب تەیب ئه‌ردوغان وتی: "توركیا پێویستی به ده‌ستوورێكی نوێ هه‌یه به جۆرێك كه خزمه‌تی ته‌واوی گه‌لانی ئەو وڵاتە بكات".
سه‌باره‌ت به بابەتی دەستێوەردانەكانی ئه‌ردۆغان، لە كاروبارەكانی ئاكپارتیدا گووتی: "چاودێری من له‌سه‌ر ئاكپاتی به دڵی هه‌ندێ كه‌س نیه، به‌ڵام بزانن به‌رده‌وام چاودێریم له‌سه‌ر ئاكپارتی ده‌بێت و كۆڵ نادەم".
دوێنێ ئه‌حمه‌د داوئۆغلو، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ئه‌و له پۆستی سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و پارته‌ش، هه‌ر كه‌سێك ببێته سه‌رۆكی حزب، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت، به‌و پێیه بێت، داودئۆغلو له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.