به ڤیدیۆ.. له به‌رده‌م دادگا هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌وانێك ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌به‌رده‌م دادگای ئیستانبول هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌وانێكی تورك ده‌درێت و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه، هه‌وڵه‌كه شكستی پێده‌هێنرێت.
جان دوندار، به رۆژنامه‌وانێكی نزیك له پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی توركیا داده‌نرێت، به‌هۆی ره‌خنه‌كانی له حكوومه‌تی ئاك پارتی و ئه‌ردۆغان، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و تۆمه‌تی ئاشكراكردنی نهێنی ده‌وڵه‌تی خراوه‌ته پاڵ.
دوندار له‌كاتی چوونی بۆ دادگای ئیستانبول، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، تۆمه‌تباره‌كه سێ فیشه‌كی به ئاراسته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ته‌قاندووه و له كاتی تهقهكردنیشدا، ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی به "خائین" وه‌سف كردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌وانه‌كه رزگاری بووه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه، په‌یامنێری ته‌له‌ڤزیۆنی "NTV" برینداربوو.
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، تۆمهتبارهكهیان ده‌ستگیركردووه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی "موراد ساخین" ه هاووڵاتییه‌كی توركییه.
جان دوندار، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "جمهوریه‌ت"ی توركییه و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی بۆ نێو خاكی سووریا، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه، دادگا بڕیاری 5 ساڵ و 10 مانگ به‌ندكردنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ده‌ركرد.