زیدان: له پێناو نازناوی لالیگا كۆڵ ناده‌ین
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان هێشتا له بردنه‌وه‌ی لالیگا بێهیوا نه‌بوون و شه‌ری مان و نه‌مانیش بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كه‌ن.
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ماركا بڵاو كراوه‌ته‌ووه ده‌ڵێت: راسته ورده ورده ساته‌كانی لالیگا كۆتایی دێت، به‌ڵام هێشتا ئێمه له ململانێیه‌كان دوورنه‌كه‌وتووینه‌ته‌وه.
زیدان ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی كه گرینگه ئێمه 10 یارییه له‌سه‌ریه‌ك بردنه‌وه تۆمار ده‌كه‌ین، پێویسته له سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بین.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له هه‌فته‌ی (27)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كات 6:00ـی ئێواره میوانداریی ڤالێنسیای ئیسپانیا بكات.