ئاربێلوا سبه‌ی دوایین یاریی خۆی له سانتیاگۆ ده‌كات
ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات
ئه‌لڤارۆ ئاربێلوا سبه‌ی دوایین یاری خۆی له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجام ده‌دات.
بڕیاره له هه‌فته‌ی (37)ـه‌مینی لالیگا یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه میوانداریی یانه‌ی ڤالێنسیا بكات، زیدان بۆ ئه‌م یارییه به‌شداریی به ئه‌لڤارۆ ئاربیلوای یاریزانی باڵی راستی یانه‌كه ده‌كات و دوای یارییه‌كه‌یش به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات .
ئاربیلوای ته‌مه‌ن 33 ساڵ له ساڵی 2009 ـه‌وه له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزییه‌وه رووی كرده یانه‌ی ریال مه‌درید و توانی جامی ده‌یه‌مینی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه به‌رز بكاته‌وه.
زێنه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدیش بڕیاری داوه، وه‌ك ڕێزێك به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری به ئاربێلوا بكات.
ئاربێلوا، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان یانه‌ی ریال زاراگۆزا له نێوان ساڵانی 1995 ـ 2001 یاریی كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به تیپی دووه‌می ریال مه‌درید ده‌كات، له 2007 بۆ ریزه‌كانی دیپۆرتیڤۆ گواسترایه‌وه، پاشان په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوولی ئینگلیزییه‌وه كرد، له 2009 له‌گه‌ڵ هاتنی مۆرینهۆ بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه پرێمه‌ر لیگی جێهێشت و جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی شاهانه‌ی پۆشییه‌وه.