حاته‌م بن ئه‌ره‌فه ده‌بێته یاریزانی بارسێلۆنا
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه, یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به گفتوگۆكردن كردووه له‌گه‌ڵ حاته‌م بن عه‌ره‌فه‌ی یاریزانی یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسی .
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی بن عه‌ره‌فه‌ی بیست و نۆ ساڵان له هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس به‌كۆتا دێت, ئه‌وه‌ش رێگا بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا خۆش ده‌كات تا به‌شێوه‌یه‌كی خۆرایی ئه‌و یاریزانه بهێنێته ریزه‌كانی.
بن عه‌ره‌فه‌ی فه‌ره‌نسی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك تونسییه یاری بۆ یانه‌كانی لیۆن، مارسیلیا، هاڵ سیتی و نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی كردووه و ئێستاش له خولی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس یاری ده‌كات و له‌م وه‌رزه خاوه‌نی 17 گۆڵه.