داهاتووی تۆتی یه‌كلایی بووه‌وه
فرانچیسكۆ تۆتی سه‌ركرده‌كه‌ی رۆمای ئیتاڵی نزیكه له رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه له كۆتایی وه‌رز ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند یاری رابردووی سێریا ئه‌ی بووه فریاده‌رسی رۆما.
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دووپاتیكردۆته‌وه كه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تۆتی بۆ ساڵێك و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی ته‌نیا یه‌ك ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ كارگێری گورگه‌كانی رۆما ده‌بێت.
سه‌رچاوه ئیتاڵیه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هۆكاری دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بوونی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه ده‌كرێت.
تۆتی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، ده‌ستپێكی ژیانی وه‌رزشی خۆی له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌ستپێكردووه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992 تا ئێستا له ریزه‌كانی رۆما دانه‌بڕاوه.