ئاندی مارای گه‌یشته‌ فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی مه‌درید

نادال له‌ نێو خاكی خۆی به‌ ئاندی مارای دۆڕا

ئاندی مارای به‌ریتانی و دووه‌می پۆلێنی جیهانی له‌ قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی مه‌درید رووبه‌ڕووی رافایل نادالی ئیسپانی بووه‌وه‌ و  یارییه‌كه‌شی به‌ دوو سێتی بێوه‌ڵام و به‌ ئه‌نجامه‌كانی (7 ـ 5) و (6 ـ 4) برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌.

مارای له‌ ساڵی رابردوو ناسناوه‌كه‌ی له‌ نادال وه‌رگرت و بێبه‌شی كرد له‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوی سێیه‌می له‌دوای یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی له‌ فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر تۆماركرد.

تێنسزانه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ ناسناوه‌كه‌ بكات و یه‌كه‌م ناسناویش له‌ ساڵی 2016 به‌ده‌ست بێنێت، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی ژماره‌ی ناسناوه‌كانی ماسته‌رز بۆ یازده‌ ناسناوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا نادال كه‌ به‌مدواییه‌ ناسناوه‌كانی مۆنتی كارلۆ و بارسێلۆنای به‌ده‌ستهینا نه‌یتوانی درێژه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان بدات.

له‌ یاری كۆتاییشدا مارای رووبه‌ڕووی براوه‌ی نێوان جۆكۆڤیچی سڕبی و كی نیشیكۆری ژاپۆنی ده‌بێته‌وه‌.