ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران ده‌دات
داوا ده‌كات بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە پلانێكی 25, ساڵە لە ھەوڵی كەمكردنەوەی مەترسییە ستراتیژییەكانی ئێرانە و داوا لە كۆنگرێس دەكات, بودجەی تایبەتی پنتاگۆن بۆ رێگرتن لە دەستێوەردانە هه‌رێمییه‌كانی ئێران، پەسەند بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی "فارس نیوز"ی ئێرانی، ئەمریكا پلانێكی 25 ساڵەی داناوە بۆ رێگرتن لە مەترسیی پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه, ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا, داوای لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی كردووه، بودجەی تایبەتی ئەو وەزارەتە پەسەند بكات.
لە بەڵگەنامەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا ھاتووە: "پێویستە لەبەرامبەر مەترسیی و ئاژاوەگێڕییەكانی ئێران‌دا بوەستینەوە".
ھەفتەی رابردووش وەزیری بەرگری ئەمریكا لە بەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەیدا، ئێرانی بە یەكێك لە گرفتە ستراتیژییەكانی بەردەم ئەمریكا ناوبرد.