ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی تێنسی مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت
دۆمۆنیكا و سیمۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له پاڵه‌وانییه‌تی ماسته‌رزی مه‌درید به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خانمان دۆمۆنیكا سیبۆلكۆڤا سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی
دۆمۆنیكای سلۆڤاكی له یاری پێشكۆتایی رووبه‌رووی لویزا كێركۆی ئه‌مریكی بووه‌وه، یارییه‌كه‌شی زۆر به ئاسانی و به ئه‌نجامی دوو سێتی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه.
له سێتی یه‌كه‌م یاریزانه سلۆڤاكییه‌كه به‌هێزێكی زۆر ده‌ستی پێ كرد و ئه‌و سێته‌ی (6 ـ 1) برده‌وه .
له سێتی دووه‌م سیناریۆی سێتی یه‌كه‌م دووباره بووه‌وه و دۆمۆنیكا دیسانه‌وه (6 ـ 1) بردییه‌وه و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی مه‌درید.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخ‌دا، سیمۆنا رووبه‌رووی سمانسا ستووسووی ئوسترالی بووه‌وه و، یارییه‌كه‌شی زۆر به ئاسانی و به ئه‌نجامی دوو سێتی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه.
ئه‌نجامی سێته‌كانیش (6 ـ2) و (6 ـ0) بوون.
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی له كات 7ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له نێوان دۆمۆنیكا و سیمۆنا ئه‌نجام ده‌درێت .