هەژاری لە شارەکانی ئێران پەرەدەستێنێت
لهلادێكان كهمبووه
K24 - ههولێر:
جێگری کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند, هەژاری لە گوندەکانی ئێران کەم بووەتەوە و لە شارەکان پەرەی سەندووە.
ئەحمەد میدەری، بە ئاژانسی هەواڵی مێهری راگەیاند, یازدە ساڵە ئەم وهزارهته راپۆرتێکی لەبارەی گۆرانکارییەکانی ئاستی هەژاری لە ئێران ئامادە نەکردووە.
میدەری گوتی: "ئەمساڵ راپۆرتی تەواومان لەم بارەیەوە ئامادە کردووە و درزی هەژارایی شار و گوندەکان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و رەوتەکەی پێچەوانە بووەتەوە".
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی کاری ئێران ههروهها دهڵێت: "بەهۆی کۆچی بە لێشاوی خەڵك لە گوندەکانەوە بۆ پەراوێزی شارەکان و نەدۆزینەوەی کار بۆ ئەو خەڵکە، رێژەی هەژاری لە شارەکان بەرێژەیەکی بەرچاو لە زیادبوون دایە, نەبوونی پلانێکی تۆکمەش بۆ ئەم بابەتە هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆرانکارییە".