قاسم سوله‌يمانى وتار بۆ ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئێران ده‌دات
بڕياره فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى سه‌ر به پاسداران، قاسم سولەیمانی سبه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا وتارێك پێشكەش بكات.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى سه‌ر به پاسداران، قاسم سولەیمانی سبه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا وتارێك پێشكەش بكات.
سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى لاريجانى رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی یەكشەممە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە كۆبوونەوەی نوێنەرانی نوێی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆماری ئیسلامی‌دا بەشدار دەبێت.
لاریجانی گوتيشى: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نى بۆ یەكتر ناسینە و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ باس لە كاروباری ناوخۆی پەرلەمان دەكەین.
لاریجانی گوتيشى: سبەی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و وەزیرانی ئیتلاعات، دەرەوە، كشتوكاڵ، ئابووری و نەوت، بەشداری كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نى شوورا دەبن. باس لە سیاسەتی ناوچەكە و نێودەوڵەتی دەكرێت و بۆ ئێوارەكەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئه‌نجوومه‌ن وتارێك پێشكەش دەكات.
هه‌بوونى هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى قاسم سوله‌يمانى له ئێران‌دا له كاتێكدايه كه ناوبراو فه‌رمانده‌ى لقێكى سوپاى پاسدارانه و هيچ پۆستێكى رهسميى له ئه‌رته‌شى فه‌رمى ئێران‌دا نييه و له ناو جومگه‌كانى حوكمڕانى ئه‌و وڵاته‌شدا هيچ پۆستێكى ره‌سمى وه‌رنه‌گرتووه.