به فه‌رمی بایرن میونشن بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا
بۆ چواره‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وان
له گه‌ڕی 33ـه‌مینی بۆندزلیگا ئه‌ڵمانیا، كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی ئینگۆلشتاتی برده‌وه و به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له خوله‌كی 15 یانه‌ی بایرن میونشنی كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 32 گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد، به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه‌یش یانه‌ی ئینگۆلشتات (مۆرتیز هارتمان) له خوله‌كی 42 له رێگه‌ی خاڵی سزاوه جیاوازییه‌كی كه‌م كرده‌وه.
له گێمی دووه‌میش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامی یارییه‌كه ڕووی نه‌دا و بایرن به ئه‌نجامی (1 ـ2) گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ 26ـه‌مین جار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا.