خۆبه‌خشه تاوانباره‌كه‌ی دژه تیرۆری سلێمانی ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێكی پێشووی به‌ریتانیا، تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵی ده‌درێته پاڵ، وڵاته‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت و وه‌ك خۆبه‌خشێك بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش دێته هه‌رێمی كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ی مانشسته‌ری به‌ریتانیا، ده‌ستگیركرا.
باری هۆڵ، 41 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌رێمی كوردستان، یانه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕكردنی له دژی داعش، به‌ناوی "یانه‌ی راوكردنی داعش" پێده‌هێنێت و له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی ده‌ستپێكردووه.
ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی میره‌ر"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، باری هۆڵ، كه پێشتر له سوپای شاهانه‌ی به‌ریتانیا سه‌رباز بووه، له‌رێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، نزیكه‌ی 1700 پاوه‌ندی به‌ریتانی كۆكردووه‌ته‌وه.
له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی، نووسیویه‌تی: "من باری هۆڵ، وه‌ك پزیشكێكی خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشی دیكه‌ی ئه‌وروپی، هاوشانی كورده‌كان له باكووری عێراق كارده‌كه‌ین، من وه‌ك خۆبه‌خشێك پێویستم به هاوكاری داراییه، چونكه سه‌رجه‌م پێداویستی و كه‌لوپه‌له‌كانم له‌سه‌ر خه‌رجی خۆم دابین ده‌كه‌م، كه هه‌ندێكجار ئه‌و كاره زۆر سه‌خته...".
ماتی‌و گریتۆرێك، لێكۆڵه‌ری كه‌یسه‌كه‌ی، تایبه‌ت به‌و ماڵپه‌ڕه گوتی: "باری له فڕۆكه‌خانه‌ی مانشسته‌ر ده‌ستگیركرا و ئه‌مڕۆش رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه".
ماتیۆ گوتیشی: "هه‌وڵێكی زۆرماندا تاكو توانیمان باری بگه‌ڕێنینه‌وه به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كانیشمان سه‌ركه‌وتووبوو، ئێستاش خۆشحاڵم كه له به‌ندیخانه‌دایه و باجی تاوان و ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی ده‌دات".
باری هۆڵ، له دادگای دێری كراون، به دوو كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كراوه و سزای 7 ساڵ به‌ندكردنی بۆ ده‌رچووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی میره‌ر

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
1.jpg)