هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بڕیاری یه‌كه‌مین یاریی دۆستانه‌ی خۆی دا
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كان كه بڕیاره له 28 ئه‌م مانگه له هه‌رێمی (ئه‌بخازیا)ـی ڕووسیا به‌ڕێوه بچێت، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرۆ گورون و به پێكهاته‌یه‌كی 23 یاریزانی بۆ ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ئاماده كردووه، بریاریشه یه‌كه‌مین یاریی دۆستانه‌ی خۆی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رانبه‌ر یانه‌ی گازی باكوور ئه‌نجام بدات، بڕیاره یارییه‌كه‌یش له یاریگه‌ی هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.