به‌ڤیدیۆ.. ماراتۆنێكی بەكۆمەڵ بۆ خانمان به‌رێوه چوو
بۆ یەكەمین جارە پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی له‌م جۆره بكرێت
بۆ یه‌كه‌مینجار مارتۆنێكی تایبه‌ت به خانمان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، لە راكردنەكەش كێبركێیه‌كی بەھێز لە نێو خانمە ڕاكه‌ره‌كان دەبیندرا و ماوەی راكردنە كەش پێك ھاتبوو لە دوو كیلۆ مەترو نیو.
دوای راكابەرییەكەی توند لە نێوان یاریزانەكان بۆ بە دەستێھانی پلەكانی پێشەوە، دواجار شەونم قادر پلەی یەكەمی راكردنەكەی دەستبەركرد.
لەنێوئەم خانمە راكارانەش دا15 خانمی خاوەن رەگەزنامەی بیانی لە راكردنەكە دەبیندران، راكارە بیانەكانیش دڵخۆشن بە بەشداریی كردنیان لەم راكردنە، رێكخەری ئەم راكردنەش دەڵێت مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم راكردنە ئەوەیە كە خۆمان بۆماراتۆنێكی نێو دەولەتی ئامادە بەكەین.
بریارە شەمەی داھاتووش لەھەمان كات و شوێن راكردنێكی تایبەت بە پیاوەن بەرێوە بچێت.