باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگ دیاریی كرا

به‌پێی راپرسیی دوو رۆژنامه‌ی ناسراوی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید باشترین یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای ئه‌م وه‌رزه‌یه.
كریستیانۆ كه ئێستا به تۆماركردنی 16 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگی گرتووه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا و لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا به باشترین یاریزانی پێشه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگ دیاریی كرا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ڕاپرسییه‌كه‌دا به پێش یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (ساوڵ نیگوێز) كه‌وته‌وه.