سێلتیك به‌ فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی سكۆتله‌ندا

كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی سێلتیك به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ئابه‌ردینی ركابه‌ری برده‌وه‌ و به‌ فه‌رمی پێش دوو هه‌فته‌ له‌ كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ بۆ پێنجه‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی سكۆتله‌ندا.

یانه‌ی سێلتیك كۆی خاڵه‌كانی له‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ بۆ 76 خاڵ زیاد كرد و به‌ جیاوازی 18 خاڵ پێش یانه‌ی ئابه‌ردینی ركابه‌ری كه‌وته‌وه‌، له‌ كۆی 33 یاریش ته‌نیا له‌ 3 یاریدا تووشی شكست بوو.