ئایندهۆڤن بووه پاڵه‌وانی خولی هۆڵه‌ندا
پی ئێس ئایندهۆڤن پارێزگاری له ناسناوی خولی هۆڵه‌ندی كرد دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له دواگه‌ڕی ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتنێكی به نرخی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌سه‌ر زفۆلێ تۆماركرد.
یۆرگن لۆكادیا له خوله‌كی سی و چوار گۆڵی یه‌كه‌می ئیاندهۆڤنی تۆماركرد، دواتر لۆك دی یۆنگ له خوله‌كی چل و سێ ئه‌نجامه‌كه‌ی دوو هێنده لێ‌كرد.
له نیوه‌ی دووه‌مدا ئاواسیم بوێ له خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام دوای یه‌ك خوله‌ك لۆك دی یۆنگ گه‌ڕایه‌وه‌و ئایندهۆڤنی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م.
به‌م ئه‌نجامه ئایندهۆڤن خاڵه‌كانی بۆ 84 خاڵ به‌رزكرده‌وه و به سوود وه‌رگرتن له یه‌كسان بوونه‌كه‌ی ئه‌یاكس پێشه‌نگی گرت و به جیاوازی دوو خاڵ بۆ وه‌رزی دووه‌م له دوای یه‌ك و بۆ جاری بیست و سێیه‌مین له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان.